موختارنامە

موختارنامە

بەرهەمی: | ساڵی بەرهەمهێنان:

شیکاری:

«موختارنامە» زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنییە لە بارەی ژیان و ڕاپەڕینی موختاری سەقەفییەوە بە دەرھێنانی «داوود میرباقری» ئەم زنجیرەیە باسی بەسەرھاتی موختاری سەقەفی ناسراو بە ئەبوئیسحاق و چۆنیەتیی ڕاپەڕینەکەی دوای کارەساتی عاشوراو لە پێناوی تۆڵەی خوێنی حسەینی کوڕی عەلی(ع) دەکات.

تۆمار کردنی زنجیرەی موختارنامە لە ساڵی ١٣٨٢ەوە دەستی پێ کراو لە ساڵی ١٣٨٨ کۆتایی پێ ھات . کاری تۆمارکردنەکەی لە تاران، قەزوێن، تاکستان، وەرامین، ئابادان، شوشتەر، شەھریار، ئاران و بیدگوڵ،ئیسلامشەھر،شۆرەکاتی سفیدشارو شاھڕوود دا ئەنجامی گرتووە

ئەم زنجیرەیە داگری ٧٠٠ سێکانسە کە ١٠٠ سێکانسی ھاوپەیوەندە بە ٥ شەڕی گەورەی ئەم زنجیرەیەوە.