قاڵی شۆریی موشتاق

قاڵی شۆریی موشتاق

بەرهەمی: | ساڵی بەرهەمهێنان:

شیکاری:

زنجیرە درامای قاڵی شۆریی موشتاق زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنیی تەنزی ئێرانیە لە دەرھێنانی محەمەد حسێن لەتیفی و ئامادەکردنی زێنەب تەقوایی و نوسینی بورزوو نیک نژاد و حەسەن وارستە .

قاڵی شۆریی موشتاق ، ژیانی کەسانێک لە چوارچێوەی تەنزدا نیشان ئەدا کە رووبەڕووی کێشەی دارایی و گرفتەکانی دیکەی ژیانن . ھەندێ لەوان وەکوو فیرووز ، پشت بە خوا دەبەستن و دەست لەسەر ئەژنۆ دادەنێن و ھەڵدەستن و ھەندێکی دیکە وەکوو نوسرەت ، برای ھاوسەرەکەی ، چاودەبڕنە دەستی کەسانی دیکە .فیرووز پیاوێکی خێزان دۆست و تێکۆشەرە کە لە گەڵ بنەماڵە و ئاشناکانی ، ناوەندێکی قاڵیشوشتن بەڕێوەدەبات ، بەڵام بە داخرانی درگای شوێنی کار و ژیانی ئەو بە دەستی فەرمانبەرانی شارەوانیی ، کێشە و چەرمەسەریەکانی دوو ئەوەندە دەبێت .لۆکەیشنی سەرەکیی چیرۆکەکە ، قاڵی شۆییە کە رووداوی خۆشی تێدا رووئەدەن .

ھومەن بەرق نەوەرد و بێھنام تەشەکور و ئەمیر حوسێن رۆستەمی رۆڵی سەرەکیی چیرۆکەکە دەبینن کە دوای کاری سەرکەوتووی بینای پزیشکان و دز و پۆلیس ، بۆ جارێکی دیکە بە ھاریکاریی یەکتر زنجیرەیەکی تەنز و جوان دەگێڕنەوە .دەورگێڕانی سەرەکیی : ھومەن بەرق نەوەرد ، ئەمیر حوسێن رۆستەمی ، سیما تیرەنداز ، نیگار عابدی ، محەمەد رەزا شیرخانلوو ، یاس نەورووزی ، بھێنام تەشەکور .

ئاڵقەکان: